دیمەنێک لە هێزەکانی پۆلیسی هەولێر
وردەکاری پۆلیس باسیدەکات
پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیركرد كە باوكی خۆی كوشت
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی تیمەکانیان لەدرەنگانی شەو سەعات 1:30ی شەو ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە “بنکەی پۆلیسی کەسنەزان” گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی “م. س. م” بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بە ناوی “س، م، س” کردووە.
لەرووداوەکەدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، وەک پۆلیس باسی دەکات، پاشان تۆمەتبارەکە تەقەی لە برایەکی خۆی بە ناوی “م، س، م” کردووە و برینداری کردووە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تیمەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی كەمدا توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربکەن، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان.