نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لە مانگێکدا زیاتر لە 30 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ماوەی مانگی رابردوودا لە شاری سلێمانی 30057 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و زیاتر لە 23 هەزاریان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بووە.
لەو مانگەدا 1119 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە.
7315 نەخۆش لە بەشەکانی فریاکەوتن، گورچیلەی دەستکرد، نەشتەرگەری، بەشی هەناوی، مێشک و دەمار و بەشی شکاوی نەخۆشخانەکە داخڵ کراون.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، 1607 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە، کە 170یان نەشتەرگەری قەستەرە و 103 نەشتەرگەری شەبەکە و باڵۆن و 89 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.