تۆنێك و 250 كیلۆ میوه‌ی خراپبوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر میوەی خراپبوودا گیرا، كه‌ شیاوی خواردن نه‌بوون و كه‌ڕوویان كردبوو.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئه‌مڕۆ له‌ فه‌یسبووكی خۆیان بڵاویان كرده‌وه‌، بە هۆی دروستبوونی کەڕوو، هه‌روه‌ها نەشیاوییان بۆ خواردن، لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە کەرتی 76ی ناو عەلوەی سلێمانی، دەستی بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک و 250 کیلۆگرام میوەی خراپبوودا گرت.

هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه‌، میوه‌كان بریتیبوون لە (ئەنەناس، سێو، لیمۆ، هەنگی دنیا)، کە کەڕوویان کردووە و بە هیچ جۆرێک شیاوی خواردن نەبوون، به‌ڵام بۆ فرۆشتن دانرابوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی تەواوی ئەو میوە خراپبووانە دەستیان بەسەردا گیرا و لەناوبران.

قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، دوێنێ 10.6.2023 هه‌ر له‌ لایه‌ن لیژنەی عەلوەوە دەست بەسەر بڕی 850 کیلۆگرام گێلاس و هەرمێدا گیرا، كه‌ بە هۆی خراپبوونیانەوە لەناوبران.