ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10.6.2023 یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ تۆپی پێ “چامپیۆنزلیگ”، له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی و مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كە ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به‌ كاتی هه‌ولێر، له‌ شاری ئیسته‌نبۆڵی توركیا ده‌كرێت.

له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا ئینته‌رمیلان له‌ میلانی هاوشاریی برده‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا مانچێسته‌ر سیتی توانی ریال مه‌درید دووربخاته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یارییه‌كی به‌هێز بێته‌ ئه‌نجامدان، كه‌ چاودێرانی تۆپی پێ پێیان وایه‌ مانچێسته‌ر سیتی له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ نزیكه‌.

پێكهاته‌ی پێشبینیكراو

سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌، ماڵپه‌ڕی هو سكۆرد پێشبینیی كردووه‌ پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

ئینته‌رمیلان
گۆڵپارێز: ئۆنانا
به‌رگری: دارمیان، ئێچێربی، باستۆنی
ناوه‌ڕاست: دۆمفرێس، بارێللا، چالهانئۆغلو، برۆزۆڤیچ، دی ماركۆ
هێرشبردن: دزیكۆ و مارتینێز

مانچێسته‌ر سیتی
گۆڵپارێز: ئیدریسۆن
به‌رگری: ئاكانجی، دیاز، جۆن ستۆنز، كایڵ ۆكه‌ر
ناوه‌ڕاست: گۆندۆگان، گریلیش، رۆدری، بێرناردۆ سێلڤا، دی برۆین
هێرشبردن: هالاند.

مانچێسته‌ر سیتی تا ئێستا له‌ مێژوودا نه‌یتوانیوه‌ نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ به‌رامبه‌ردا ئینته‌رمیلان سێ جار بووه‌ته‌ براوه‌ی نازناوه‌كه‌، كه‌ دواجاریان له‌ وه‌رزی 2009-2010 بوو.