690 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن


كوردستان ئەحمەد

ئەو هاوڵاتیانەی هەرێـم کە بۆ ئەنجامدانی حەج بەڕێکەوتوون، ئێستا لە كەربەلان، سبەینێ بەڕێدەكەون بۆ دەروازەی عەرعەر، لەوێشەوە دەچنە سعودییە.

كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە بەرنامەی گفتوکۆد دەربارەی دۆخی حاجییەكان قسەدەكات.

دەڵێت، دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و تیمی تەندروستی و تیمی ئەمنییان لەگەڵە و هیچ گرفتێكیان نییە.