لە سلێمانی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی کارمەندانی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

حکومەتی عێراق بڕیاریدا گرێبەستی کارمەندانی هەڵبژاردن بکرێتە گرێبەستی هەمیشەیی و لە سلێمانی رێکارە ئیدارییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ هەینی، نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە فەیسبووک رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە بڕیاری ژمارە 23320 رەزامەندیدا بە گۆڕینی جۆری گرێبەستی هەڵبژاردنی کارمەندانی هەڵبژاردن بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.

ئەمڕۆ لە نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆن، ژمارەیەک لە کارمەندانی هەڵبژاردن رێکارە سەرەتاییەکانی گۆڕینی گرێبەستەکانیان ئەنجامدا.

ژمارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ سەد هەزار کەسە، بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.