وێنەی تۆمەتبارەکە لە پشتەوە. وێنە: پۆلیسی سلێمانی
گەنجێک بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کچێک دەستگیرکرا
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەن لە شارەزوور گەنجێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک بەوەی وێنە و ڤیدیۆی بڵاودەکاتەوە.
کوڕەکە تۆمەتبارە بەوەی هەشت هەزار دۆلار (80 وەرەقە) و بڕێک ئاڵتونی لە کچەکە سەندووە.
پۆلیس دەڵێت، کوڕەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و دەرکەوتووە هەڕەشەی لە چەندین کچی دیکەش کردووە و پارە و ئاڵتونی لێسەندوون.
ئێستا گەنجەکە بەپێی مادەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.