مانگی رابردوو لە سلێمانی پشکنین بۆ 45 تەرم کراوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ماوەی 31 رۆژی مانگی پێنجدا پزیشکی دادی سلێمانی پشکنینی بۆ 45 تەرم کردووە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانیان.
لەو ژمارەیە 31یان لە رەگەزی نێر بوون و 14یان لە رەگەزی مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی سووتاوی و پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كارەبا و یەک حاڵەتی خنكان لە ئاودا و سێ خۆخنكاندن و 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.