ناحیەی تایناڵ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
دوو منداڵ لە تەیناڵ خنكان
+964
هۆگر عەدنان
.دوومنداڵ لە شارۆچکەی تەیناڵی سەر بەقەزای بازیان كەوتنە ناو حەوزێکی ماسی و خنكان
منداڵەکان تەمەنیان لەنێوان چوارساڵ و 11ساڵدایەو لەڕەگەزی نێرن.
دکتۆر ئیسماعیل ئەمین، وتەبێژی تەندرستی بازیان 964وت، نزیکەی کاتژمێر 8:30خولەک ی ئەم شەو تەرمی هەردوو منداڵەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی بازیان و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران”.
منداڵەكان لە نزیك حەوزی ماسیەكە یاریان كردووە و كەوتونەتە ناو حەوزەكەوە پێش ئەوەی فریابكەون رزگاربكرێن هەردوكبان حنكاون.
كۆمەڵگەی تایناڵ سەربەناحیەی بازیانە، لە بەری شاخی بازیانەوە، لە نزیك بایجان و ئەڵاییەوە 20 خولەك دورە لە قەزای چەمچەماڵەوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد