هەزاران کەس بریندارن

نزیکەى 2 هەزار کەس لە بومەلەرزەکەى ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە

وریا فەتاح

ئامارەکانی دوایین دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا کە لە 24ی حوزەیران روویاندا، زۆر قورسن. بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش بریندارن و بێ ماڵوحاڵ بوون، پرۆسەی رزگارکردنیش بەردەوامە.

خۆرخێ رۆدریگێز، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کەمپە کاتییەکان بە ئاژانسى هەواڵى ڤەنزوێلاى رایگەیاند، تا بەیانی رۆژی سێشەممە، 6 هەزار و 461 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگارکراون، کە “هەر ژیانێک رزگار دەکرێت بەرهەمی هەوڵی هاوبەشی تیمەکان و خۆبەخشانە”.

پوختەی ئامار و زیانەکانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا:

1 هەزار و 943 کەس گیانیان لەدەستداوە
10 هەزار و 571 بریندار هەن
6 هەزار و 461 کەس رزگارکراون
189 باڵەخانە بە تەواوى رووخاون
666 باڵەخانەى دیکە زیانیان پێگەیشتووە
نزیکەى 16 هەزار کەس بێ ماڵوحاڵ بوون
69 پەناگە بۆ حەوانەوەیان دورستکراوە