لە سنوری سلێمانی

لەدوو هەفتەدا 989 ئاوارە گەراونەتەوە زێدی خۆیان

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی دوو هەفتەدا 989 ئاوارە لە كەمپەكانی سلێمانی گەراونەتەوە شوێنەكانی خۆیان و پارێزگای سلێمانیش دەڵێت زۆرمان لێنەكردوون و سەرپشك لە گەرانەوە.

کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، زۆرترین رێژەی ئاوارەکان 989کەس بوو کە لە ماوەی دوو هەفتەدا گەرانەوە، ئەوەش بەراورد بەرێژەیان کە 37ھەزار کەسن لە ھەرێمی کوردستان.

دواین داتای ناوەندی قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لە ھەرێمی کوردستان %30 ئاوارەکان لە 36کەمپ دەژین، لە بەرانبەردا %70یان لە دەرەوەی کەمپ و لەنێو دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەژین بەم جۆرە:

ھەولێر: 41%
سلێمانی : 19%
دھۆک: 40%

رۆژی  پێنجشەممە 8.6.2023 ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، وەک فشارێک بۆ گەرانەوە خزمەتگوزاری ئاوارەکانمان کەمنەکردۆتەوە، بەڵکو حکومەتی خۆجێی و رێکخراوەکانش بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری”.

بەوتەی ھەڤاڵ ئەبوبەكر، “بڕیاری گەرانەوە یان مانەوە دراوەتە دەستی ئاوارەکان خۆیان”، ئەگەرچی وەزارەتی کۆچبەران دەیەوێت کەمپەکان دابخات پارێزگار وتیشی”خواستی گەرانەوەش ھەیە”.

لە سلێمانی، ئاوارەکان لە سێ کەم نیشتەجێن(باریکە، ئاشتی و عەربەت) تەنیا لە کەمپی ئاشتی یەک هەزار و 754 خێزانی ئاوارەی عەرەب و 120 خێزانی ئاوارەی ئێزدی نیشتەجێن، جگە لە ئاوارەکانی رۆژاوا

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد