کۆیە.. ئاگرەکەی سەیران ستی کۆنتڕۆڵ کرا
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە دەغل و دانی هاوڵاتیان کەوتەوە لە نزیک سەیران ستی لە شاری کۆیە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار کراونەتەوە بە بوونی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دەغل و دانی هاوڵاتیان لە ناودارن نزیک سەیران ستی، راستەوخۆ کارمەندانمان لە بنکەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆیە و زانکۆ و هەرمۆتە و بارەگای سەرەکی، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
بەرگری شارستانی کۆیە دەشڵێت: کۆنترۆڵی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کراوە، توانرا چەندان دۆنم گەنم و جۆ و داری سروشتی و ماڵ لە سووتان رزگار بکرێت.