فیلمی ئالوودە بۆ جەژنی قوربان لە سینەماکان نمایش دەکرێت

964+

فیلمی ئالوودە فیلمێکی تازەیە و رەنگە بۆ جەژنی قوربان لە سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت.

ئەم فیلمە بۆ ماوەی دوو مانگ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و سیروان محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، شوان عەتوف و هەردی سەلامی و بەیان عوسمان و کاردۆ عەزیز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرن.