وێنەی پۆلیسەکان لەگەڵ سوێسکە دەستبەسەرداگیراوەکە - وێنە: 964
سوێسکەیەک ئازادکراوە
لەسەر راوی باڵندەی کێوی هاوڵاتیەک دەستگیرکرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیەک لەسەر راوی باڵندەی کێوی لە شاخی قولەڕەش دەستگیرکراوە.
جگە لە دەستگیرکردنی خۆی دەستبەسەر سوێسکەیەکی زیندوو و قەفەزێکدا گیراوە.
پۆلیس سوێسکەکەی ئازاد کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو کەسە کردووەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە.