دوکاندارەکانی مەجیدبەگ لە سلێمانی گردبوونەتەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

ئێستا دوکاندارانی بازاڕی مەجید بەگ ناسراو بە مۆسیقاکە لە سلێمانی گردبونەتەوە، بە ھۆکاری زیادکردنی کرێی دوکانەکانیان لەسەریان، نوێنەرەکەیان دەڵێت، “بێ گوێدانە گوزەرانی خەڵک کرێیان زیادکردووە”.

لە بازاڕی مۆسیقاکەدا 60 دوکان ھەن، سەرجەمیان لە بواری موزیکدا ئیش دەکەن و زیاد لە 33 ساڵە سەرقاڵی کاری خۆیانن.

بە قسەی دوکاندارەکان، خاوەن موڵکەکە داوا دەکات 300% کرێکەی بۆ زیاد بکرێت، بێ ئاگاداری خاوەن دوکانەکانیش بۆ ئەم مانگە کرێ زیادکراوە لەسەریان.

ھونەرمەند جەزای ساز نوێنەری دوکاندارەکان بە تۆڕی 964ی وت، “خاوەن موڵکەکە دەسەڵاتی ھەیە و ھەموو شتێکی پێ دەکرێت”.

زانیاری دێت…