فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە ئاماری ساڵێك كاركردنى بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە ئاماری ساڵێك كاركردنى بڵاوكرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا پشكنین و بەدواداچون بۆ 149 پرۆژە کردووە کە دەکاتە لە 90%ـى له ته‌واوى پرۆژەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە.
به‌پێی راگه‌یندراوێكى فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە ماوەی ساڵێکی دەستبەکاربوونیدا بەشێوەیەکی فراوان کاری لەسەر بابەتە ژینگەییەکان کردووە، له‌وانه‌ش رەزامەندی ژینگەیی داوه‌ته 31 پرۆژە و کەشفی ھونەریشی بۆ 80 پرۆژە کراوە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى بلاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ى ژینگه سکاڵای یاسایی بەرامبەر 41 سەرپێچی ژینگەیی گرتووەتە بەر و گشت کەیسەکان لە دادگایە، هه‌روه‌ها بەڵێننامەی ژینگەیی بە 40 لایەنی جیاواز پڕکردووەتەوە بۆ پابەندبوون بە رێنماییە ژینگەییەکان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكراوه، لەماوەی ئەمساڵەدا فەرمانگەی ژینگە سەرەڕای کاری ئیداری، كه بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە فەرمانبەرەوە ئه‌نجامى داوه، بەدواداچوونى بۆ سەرپێچی ژینگەیی، پشکنین، بەدواداچونی مۆلیدە ئەهلییەکان، سمیناری هۆشیاری، کردنەوەی خول، کۆبوونەوە، هەڵمەتی پاککردنەوە، نەمام رواندن ، نەمام دابینکردن، ئه‌نجامداوه.