سێنتکۆم:

“هێرشەکانمان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانمان لە ئێران بەردەوامن”

شۆڕش قادری

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانیان لە ئێران بەردەوامن.

سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس چەند وێنەیەکی کەشتییە جەنگییەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن لەناو ئاوەکانی ناوچەکەدا، بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ناوخۆی ئێران.

هاوکات سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە شەوی رابردوو چەند هێرشێکیان بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئێران لە تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکە ئەنجامداوە.