35 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی شەڕەچەقۆ روویدا تا ئێستا 35 تۆمەتبار بەهۆی ئەو شەڕەوە دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە تۆمەتبارانی شەڕەکەی گەڕەکی شارەوانییان دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، سەرەتا لە شوێنی شەڕەکە ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکرد، دواتر بە فەرمانی دادوەر و دوای لێکۆڵینەوەکان 35 تۆمەتبار لە هەردوو لایەنی شەڕەکە دەستگیرکران.

لە شەڕەکەدا ژمارەیەک کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ چارەسەر، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر کە بە تۆمەتباران بووە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

رۆژی 5.6.2023 لە گەڕەکی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو گروپی سواڵکەردا دروستبوو، بە هۆیەوە ژمارەیەک کەس لە هەردوولا بریندار بوون.