دامەزراندن
حکومەتی عێراق 3656 کەس دادەمەزرێنێت
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دامەزراندنی 3656 کەسی راگەیاند کە سەرووی 90%ـی لە پارێزگای ئەنبارە.
دامەزراندنی ئەو ژمارە زۆرە فەرمانبەرە بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی دراوە و بۆ ژمارەیەک وەزارەتن.
لەو ژمارەیەی کە بڕیاری دامەزراندنی دراوە، 3547ـیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای ئەنبارە کە پشکی شێری بەرکەوتووە و زیاتر لە 90%ـی دەکات.
لە دوای ئەویش 81 کەسی دیکە بۆ وەقفی شیعی، 13 کەس بۆ زانکۆی زیقار، شەش کەس بۆ دامەزراوەکانی شارەوانی پارێزگای دیوانیە، چوار کەس بۆ زانکۆی ئیبن سینا و چوار کەسی دیکەش بۆ ئەنجومەنی پارێزگای زیقار و دانەیەکیش بۆ بەڕێوەبوەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی دیوانیە دادەمەزرێت.