8 مانگە 4 ملیاری بۆ دانراوە

دیار نییە كەی دووسایدی خەبات نۆژەن دەكرێتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد

هەشت مانگە چوار ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگای خەبات بۆ هەولێر تەرخانكراوە هێشتا ئیشی تێدا نەکراوە.

دووری نێوان رێگای خەبات – هەولێر نزیکەی 35 کیلۆمەتر دەبێت و یەکێکە لە رێگا سەرەکییەكان کە پارێزگای هەولێر بە دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە.

بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكە سێ ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار تەرخانكراوە.

كوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە 964ی وت، لە مانگی تشرینی یەکەمی پارساڵ بڕیاری نۆژەنكردنەوەی دەرچووە، بەڵام نازانین كەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

نۆژەنكردنەوەكە بە سێ قۆناغ دەبێت، لە سەرەتادا لە سایدی چوون لە سێ رێیانی گوێر تاوەکو بازگەی كۆنی كانی قرژاڵە، لە سایدی هاتنەوەش لە بازگەكەوە تا گوێڕ دەبێت.

پێشتر و لە مانگی کانونی یەکەمی 2022، فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاندبوو، “لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەیەکی سەرتاسەری رێگای هەولێر – خەبات، جگه‌ له‌ قیرتاو ئەوا هێڵکاریشی بۆ دەکرێت، هێماکانی هاتوچۆ و کۆمەڵێک شتی نوێ و تازەشی بۆ ده‌كرێت.