گولەی ئار پی جی و هاوەنی تێدایە
لە کاتی کارکردن لە گەڕەکێكی زاخۆ چەندین پارەچە تەقەمەنی دۆزرانەوە
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دەزگای مین و تەقەمەنی چەندین گولەی هاوەن و قاوەنی توپ لە شەقامی گەڕەکێکی زاخۆ دەدۆزنەوە.
لەکاتی کارکردن لە شەقامی گەڕەکێکی زاخۆ لەلایەن شارەوانییەوە، چەندین گولەتۆپ و هاوەن دۆزراوەنتەوە کە نەتەقێنراون و مەترس دروستکردووە.
رێگر بێسفکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی مین وتەقەمەنی دهۆک بە 964ی وت، لەکاتی هەڵکەندنو کارکردن لەو شەقامە ئەو پارچە تەقەمەنیانە دۆزراونەتەوە و ئەوانیش هاتوون و هەڵیانگرتووەتەوە، بە کارمەندانی شارەوانیشیان راگەیاندووە ئاگاداری خۆیان بن.
وتیشی، تەقەمەنییەکان پێکهاتوون لە شەش گولەی ئار پی جی، یەک گولەی هاوەنی 150 ملم و، ئەو گولانە زۆر مەترسیدارن چونکە نەتەقێنراون و ئامێرەکانی شارەوانیش لەو شوێنە کاردەکەن بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
ئەندازیار ماهر ئەحمەد، سەرپەرشتیاری ئەو پرۆژەی شارەوانی بە 964ی وت، دوای دۆزینەوەی ئەو تەقەمەنیانە گومانی ئەوەیان لا دروستبووە کە ئەو شوێنە پێشتر سەربازگە بووبێت، و بۆیە بە ئاگاییەوە لەو شوێنە کاردەکەین و پێویستە کارمەندەکانیش ئاگایان لە خۆیان بێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی