دۆزینەوەی ئێسک و پروسکی دوو کچە ئێزیدی زامەکەی نوێکردەوە

964+
کاروان ساڵحی

ئێرە قەزای حەویجەیە، تەنیا 48 كیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی شاری کەرکوک.

ساڵی 2014 کە داعش هات، هاوشان لەگەڵ چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق، حەویجەش کەوتە ژێر دەستیان.

هێشتا شوانکارەکانی ناوچەکە لە خەیاڵیان دەرناچێت چۆن ئاژەڵ تەرمی ئەو کەسانەیان دەخوارد کە شەوێک پێشتر چەکدارانی داعش بەکۆمەڵ کوشتبوونیان.

لە کۆتایی ئایاری 2023، ئێسک و پروسکی دوو کچە ئێزیدی دیکە دۆزرایەوە، کە لە شنگالەوە بە چنەڕنێ و هاوار و گریان تاوەکو حەویجە رایانکێشابوون.

لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا تەرمی سەدان کەس دۆزراونەتەوە کە پێشمەرگەی دیلکراو و کچانی ئێزیدی و ئەندامانی سوپای عێراق زۆرینەیانن.

چیرۆکە سامناکەکانی حەویجە و باقی ناوچەکانی دیکە تەواو نابن، داعش بە هەر شوێنێکدا تێپەڕیبێت دەیان بەڵگەی لەدوای خۆی جێهێشتووە کە دەیسەلمێنێت تاوانی بەرامبەر مرۆڤایەتی کردووە.