فێستیڤاڵی یارییە کوردەواریەکان
تەقلە لەسەر تەقیلە هەرکەس نەیبێ زەلیلە
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
بە یادی رۆژانی گەنجی دەستیانکردووە بە یارییە کوردەوارییەکان و کڵاو دەنێنە سەر یەک.
فێستیڤاڵی یارییە کوردەوارییەکانە و لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی چێژ وەرگرتن، هەروەها زیندووکردنەوەی نەریتی باووباپیران.
مام والی پیاوێکی قەدیمیە و دەڵێت، یاری جاران خۆشتر بوو، کەیفی بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان نایەت.
ئەم یارییانە لەژێر سەرپەرشتی کۆلێجی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە دەیانەوێت وەرزش و دابونەریتە کۆنەکان بیری گەنجان بخەنەوە.
ئەگەرچی ئێستا هەر لە منداڵییەوە مرۆڤەکان بە ئایپاد و یارییە ئەلیکترۆنییەکان سەرقاڵ دەبن، بەڵام هێشتا رەگی چالاکییە کۆنەکانی مرۆڤایەتی وشک نەبووە هەرکەس خەریکی بێت، بۆ چەند ساتێک دەچێتەوە یادی سەردەمەکانی پێشووتر.