موحسین خۆشناو
سێبەرەکەى لاهور شێخ جەنگى ئازاد کرا
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
پاسەوانە تایبەتییەکەى لاهور شێخ جەنگى و 11 کەسى دیکە لە دەستگیرکراوانى دیکەى لالەزار ئازادکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەک لە موحسین خۆشناو، پاسەوانى تایبەتى لاهور شێخ جەنگى و 11 کەسى دیکە لە دەستگیرکراوانى رووداوەکەى لالەزار، دواى نزیکەى نۆمانگ مانەوە لە زیندان، ئازاد کران.
ئازادکردنى ئەو دەستگیرکراوانە لە کاتێکدایە، لە دوێنێ نیوەڕۆوە، لاهور جەنگى و پۆڵادى براى و رێبوارى حامیدى حاجى غالى، مانیان لە خواردن گرتووە و دەیانەوێت دۆسییەکانیان بنێردرێت بۆ داگاى تەمیز و بڕیار لە چارەنوسیان بدرێت.
پێداچوونەوە : وریا فەتاح