کەریم بنزێما. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
كه‌ریم درێسی زه‌رد له‌به‌رده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به قسه‌ی فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، كه‌ریم بنزێما له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی رێككه‌وتووه و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
بنزێما دوێنێ به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاند.
رۆمانۆ ده‌ڵێت، بنزێما له‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رازیی بووه و تا 2025 بۆ جلزه‌رده‌كانی سعوودیه یاریی ده‌كات و ساڵانه نزیكه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سبه‌ی بنزێما رێوڕه‌سمی خواحافیزی له مه‌درید ده‌كات و دواتر ده‌گاته سعوودیه، بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی.