بەهۆی داخرانی ئاسمانی توركیاوە

لە سلێمانی خواست لەسەر لیرە كەمیكردووە

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە بازاڕی سلێمانی تەنها چەند دووكانێكن ئاڵوگۆڕی لیرە دەكەن، خواست لەسەر كڕینی لیرە زۆر كەمی كردووە.

ئەمرۆ دووشەممە 5.6.2023 لە بازاڕەكانی سلێمانی، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە دوو ھەزار و پەنجا لیرەی تورکی، ھەروەھا 100 لیرە بە حەوت ھەزار و 250 دیناری عێراقییە.

ئەمساڵ لیرە 18%ی بەهاکەی لە دەستداوە.

حیکمەت ئەمین کە ئاڵوگۆڕکارێکی دراوە بە 964ی وت، “بەراورد بە پێش داخرانی ئاسمانی تورکیا خواست لەسەر لیرە %50 کەمیکردووە”.

“ئێستا خەڵک کە دێن لە باشترین حاڵەت 100 دۆلار بۆ 200 دۆلار دەگۆڕنەوە بە لیرەی تورکی، ئەویش بۆ ئەو پاسانەی لە سلێمانی بە رێگەی وشکانی گەشتی تورکیا دەکەن، بازاڕی لیرە لە دھۆک و زاخۆیە”، حیکمەت ئەمین وای وت.

رۆژی 3.4.2023 کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ھەڵوەشاندەوە و دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی سێ مانگ راگرتنی گەشتەکانی بۆ ھەمان فڕۆکەخانە راگەیاند.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر