کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەڕایەوە؛ لە گەرمیان دەچێتەوە 47 پلە

شۆڕش قادری

هەرچەندە بەرەو کۆتایی چلەی هاوین دەڕۆین، بەڵام لەبری ئەوەی فێنک بکات، گەرمی دەکاتەوە و ئەم دوو رۆژە گەرماکە سەری کەچەڵ دەسووتێنێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 22.8.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێ و پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە هەروا گەرم دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پلەی گەرما لەسەروو 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکانیش دەچێتەوە 47 پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی