دیمهنێكى گه‌نمى جوتیارانى شاره‌زوور له سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كى ... وێنه: شاره‌وانى شاره‌زوور
بەشێوەیەكی كاتییە
خه‌ریكه شه‌قامه‌كانى شاره‌زوور پڕ گه‌نم ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نمێكی زۆرى جووتیاران، له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى شاره‌زوور رووكراوه، شاره‌وانیش، ئاگادارى جووتیارانى سنووره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و گه‌نمه زیاده‌ى له شوێنى رێگه‌پێنه‌دراو دایانناوه، بیگوازنه‌وه، ده‌نا ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
جووتیارانى شاره‌زوور دواى راده‌ستكردنى به‌شێكی گه‌نمه‌كه‌یان به سایلۆى سه‌یدسادق، هێشتا گه‌نمێكی زۆریان ماوه و چاوه‌ڕێى بڕیاری زیادكردنى رێژه‌ى گه‌نمن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له بازاڕدا به هه‌زران نه‌یفرۆشن.
سالار ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكى شاره‌وانى شاره‌زوور، به 964ـى وت “رێگه‌مان به جووتیاران داوه ئه‌و گه‌نمه زیاده‌یه‌ى هه‌یانه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتى له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه دایبنێن، كه بۆمان دیاریكردوون”.
به‌ڵام به‌شێك له جووتیاران گه‌نمه‌كانیان له شوێنى رێگه‌پێنه‌دراوه داناوه و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه بۆ لابردنى ئه‌و گه‌نمه‌یان، وتیشی “پێویسته بیگوازنه‌وه و ئه‌و سایده چۆڵ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه بە ئامێرەکانی شارەوانی گەنمەکە دەگوێزرێتەوە و دەستی بەسەردا دەگرین” .
ئه‌و شوێنه‌ى شاره‌وانى بۆ جووتیارانى دیاریكردووه، لەسەر دووسایدی بەردەم بینای دادگای شارەزوور، تا بینای کۆنی شارەوانی کە یەک سایده و رێگەپێدراوە گەنمی تێدا دابنرێ.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌شڵێت، ئه‌و شوێنه‌ى كه‌وتووه‌ته بەردەم دادگا و ماڵەکانی گەڕەکی هەواری شار و سایدی تەنیشت دارەکان رێگەپێدراو نییە.
شاره‌زوور به ده‌شته كشتوكاڵییه‌كه‌ى به‌ناوبانگه و به به‌رده‌وامى 80% ى خه‌ڵكه‌كه‌ی به كارى كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵن.