دێرەکەی گوندی میسکا 500 ساڵ تەمەنیەتی

964+
هەژین فەتاح

ئەمە دێری ماریوسفە لە گوندی میسکا لە قەزای ئامێدی دهۆک.

بە قسەی شارەزایان مێژووی دروستکردنی دێرەکە بۆ 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا سێ جار لە لایەن رژێمەکانی پێشووی عێراقەوە هەوڵی تێکدانی دراوە.

لە دێرەکەدا خاچێکی بەردین و حەوت گۆڕی تێدایە.

مێژووی گۆڕەکان دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە 150 ساڵ لەمەوبەر.

داود یوخەنا ئادەم، بەرپرسی دێری ماریوسف قسە بۆ 964 دەکات.