حەوت کەسی یەک خێزانن

باندێکی جادووگەر دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی جادووگەر و مادەی هۆشبەری لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.6.2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، حەوت کەسیان بە تۆمەتی سحر و چادوو هەروەها بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

ئەوەش هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و بە فەرمانی دادوەر توانیویانە ئەو حەوت کەسە کە ئەندامی یەک خێزانن دەستگیربکەن کە هاستاون بە ئانجامدانی جادوو نوشتە لە هاوڵاتیان بە رێگەی جیاواز و بۆ مەبەستی جیاواز.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و کریستاڵ.

ئەو کەرەستانەش کە لە سحر و جودا بەکاریان هێناوە بە پێی ئەو وێنانەی ئاسیاش بڵاوکردووەتەوە پێکهاتوون لە ئێسکی باڵندەی بچووک و متومورو  هەروەها پەیکەری بچوک بچوک .

دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەر دەست بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەل و کەرەستە و وێنانەدا گیراوە کە جادوو سحریان پێکردووە، لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە مادەی 25 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.