لە ئەمڕۆوە

لە هەڵەبجە شەش بریکار غاز دابەش دەکەن

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ شەممە 4.4.2026، لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە دابەشکردنی غازی راگەیاندووە و هەر هاووڵاتییەک بە فۆڕمی خۆراک بتڵێک غازی پێدەدرێت.

شەش شوێنیان لە پارێزگاکە دیاری کردووە.

بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە نوسراوە، ​ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە ئەمڕۆ شەممە،  سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت، لەڕێی ئەو بریکارانەی کەناویان هاتووە.

واتە لە رێگەی بریکاری غازەکانەوە دەبێت بەپێی ناوی بریکاری خۆراک، و بەپێی ئەوناوانە هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

بەپێی ئاگادارییەەکە، پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

ناوی بریکارەکان؛