نەورۆز لە بەغدا رووبەڕووی پاڵەوانی عێراق دەبێتەوە
ئه‌مڕۆ نه‌ورۆز رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی عێراق ده‌بێته‌وه
+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی
له گه‌ڕی 32ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له به‌غدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه و هه‌روه‌ها پێشه‌نگی ئێستای خوله‌كه ده‌بێته‌وه.
تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز دوێنێ گه‌یشتنه به‌غدا و یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقییان كرد
جێگر عەبدوڵا سەرپەرشتیاری یانەی نەورۆز لە شاری بەغداوە بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، لە دوا ئامادەکاری تیپەکەیان بۆ یارییەکەی شورتە، یاریزانان بە ورەیەکی بەرزەوە مەشقەکانیان ئەنجام دەدا و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەوەن کە بەئەنجامێکی باشەوە بگەرێنەوە بۆ سلێمانی.
وتیشی، دوای دەستەبەرکردنی مانەوەیان بۆ وەرزی نوێ لە خولی نایابی عێراق، یاریزانەکان بارودۆخی دەروونیان باشە و هەوڵ دەدەن ئەوەی لە توانایاندا بێت لە یاریگه‌دا پێشکەشی بکەن.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 05:00 له یاریگه‌ی شه‌عب بێته ئه‌نجامدان، به‌ڵام یانه‌ی نه‌ورۆز له تواناكانی چه‌ند یاریزانێكی بێبه‌شه، كه به‌هۆكاری جیاجیاوه یاریی ناكه‌ن، ئه‌وانیش “ئۆکیکی ئەفۆلابی، کلاودیۆ ئۆلیڤێرا، محەمەد سامی، ئەمجەد رەحیم و زەید ئیسماعیل”.
شوڕته ئێستا به 62 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له پله‌ی 13یه و 41 خاڵی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا