پێشمەرگەیەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

964+
مەجید بیتوێنی

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەک لە گوندی گردجان لە ناحیەی چوارقوڕنە بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

هاوڵاتیەکە ناوی بڵباس شێخ زەردە و تەمنی 32 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە دوای ئەوەی دەچێتە سەرباخەکەی بەتەزوی کارەبا هەر لەوێ گیان لە دەست دەدات.

هێمن ئەحمەد ئامۆزای ئەو پێشمەرگە بە 964ی راگەیاند، بڵباس پیشەی پێشمەرگە بوو، دوای عەسر چووەتە سەر باخەکەی لە گوندی گردجان تا کاری ئاودانی باخەکەی بکات، لە وێدا کارەبای ماتۆڕی ئاو گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی خێزاندارە وخاوەنی سێ منداڵە، هاوسەرەکەشی دووگیانە.