گەنجێکی دهۆکی کەلوپەلی ئەنتیک کۆدەکاتەوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

گەنجێکی پارێزگای دهۆک بە ناوی سەربەست تاهیر کەمەکی چەندین کەلوپەلی کۆن و ئەنتیکی لە چەندین وڵاتەوە کۆکردووەتەوە کە بە قسەی خۆی تەمەنیان لە 150 ساڵ زیاترە.

سەربەست دەڵێت، ئەنتیکەکانی زیاتر لە ئەوروپا، ئەفریقا، بەرازیل و ئەمریکاوە هێناوە.

ئەو 10 ساڵی رابردووی بە کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلانە بەسەربردووە.