لە رووداوێکی هاتوچۆدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا


کاروان ساڵحی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە ناحیەی لەیلان لە کەرکوک، کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویداوە، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک.

ناحیەی لەیلان دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک بە دووری 19 کیلۆمەتر.

عەمید سەڵاحەدین سابیر بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی لەیلان بە 964ی وت، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و تۆیۆتا لاندکروزەرێکدا بووە.

لە لایەکی دیکە، سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بۆ 964ی باسکرد، چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە و تەرمی مردووەکانیش رەوانەی هۆبەی پزیشکی داد کراوە.