دیمه‌نێك له شكانى بۆرى پڕۆژه‌كه... وێنه: ئاوى كۆیه
پڕۆژە ستراتیژییه‌كه‌ى ئاوى كۆیه چاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 48 كاتژمێرى رابردوودا دووجار پڕۆژه‌ى ئاوى بۆگد – كۆیه شكێندرا، پڕۆژه‌كه چاككرایه‌وه و به قسه‌ى فه‌رمانگه‌ى ئاوى قەزاکە زیاتر له هەشت هەزار هاوبه‌شی ئاو له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن.
پڕۆژه‌ى ئاوى بۆگد – كۆیه، له گوندى بۆگده‌وه به‌ره‌و لاى گوندى داوداوه و حه‌وزى مام مه‌حمود دێته ناو كۆیه، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى ئاوى ته‌قته‌ق، دووه‌م گه‌وره‌ترین پڕۆه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و قه‌زایه.
هۆگر كه‌یفی، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا پڕۆژه‌كه چاككراوه‌ته‌وه و ئاوى پاك بۆ هاوبه‌شانى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌چێت، كه 45% كۆیه ده‌گرێته‌وه.
وتیشی “بە هۆی کارکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی چاککردنەوە و دروستکردنەوەی شەقامی 40 مەتری لە رێگای سەرەکی کۆیە – تەقتەق، تا رێگای سلێمانی – کۆیە، بۆری سەرەکیی هێلی گواستنەوەی ئاو، کە قەبارەی 12 ئینجە، بۆ ناو سەنتەری قەزای کۆیە بۆ جاری دووەم شکێنرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دواى دووجار شكانى، به ناچارى پڕۆژه‌كه‌یان وه‌ستاندووه.
تیمەکانی چاکسازیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە بە هەماهەنگی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە، سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکان بوون.
له كۆیه 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه، جگه له دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه پشت به سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراو‌ن.