رۆژانە 250 هاوڵاتی خوێن دەبەخشن

هەولێر لە خوێندا دەوڵەمەندە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بانکی خوێنی هەولێر کێشەی کەمیی خوێنی نییە و رۆژانە 250 کیسە خوێن وەردەگرێت.

ماوەی دوو ساڵە بانکەکە هیچ هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی رانەگەیاندووە، بەڵام رۆژانە هاوڵاتیانێکی زۆر سەردانیان دەکەن و خوێن دەبەخشن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.6.2023 زیاتر لە 150 پێشمەرگە خوێنیان بە نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە بەخشی.

وریا عەبدولقادر، بەرپرسی وەرگرتنی خوێن لە بانکی خوێنی هەولێر بە 964ی راگەیاند، رۆژانە 150 کیس بۆ سەنتەری چاندنی گورچیلە و 80 کیسیش بۆ نەخۆشخانی تالاسیما و شێرپەنجە دابیندەکەن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد