هەفتەی داهاتوو کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی دەبێتە پریپەید


دیلان محەمەد جەزا

لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی دابەشکردنی پێوەری زیرەکە بەسەر دوکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانیدا.

سەرجەم کارەکانی رێکخستنی کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی تەواوبووە و لە ھەفتەی داھاتوودا سیستمی پریپەید لە بازاڕدا دەکەوێتە کار.

ئێستا لە شەقامی مەولەوی بنکەیەکی فرۆشتنی پریپەید کراوەتەوە و لە داھاتوو دوو بنکەی دیکەش دەکرێنەوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی 964 راگەیاند، ئێستا کۆمپانیایەک سەرقاڵی دابەشکردنی پێوەرە زیرەکەکانە و ھەر دوکانێک پێوەری خۆی پێدەدرێت.

تا ئێستا لە شاری سلێمانی سیستمی پریپەید لە ھەریەکە لە پڕۆژەکانی (بەرزاییەکانی قەیوان و بەرزاییەکانی سلێمانی و قەیوان سیتی و پاشا سیتی) خراوەتە کار.