کارتی خۆراک وێنە: سۆشیال میدیا
مەسەلەکە کارتی ئەلیکترۆنییە
هەر موختارێک پارە وەربگرێت دەدرێتە دادگا
+964
کاروان ساڵحی
له به‌رامبه‌ر مۆركردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی كارتی به‌شه‌خۆراك له كه‌ركوك، به‌شێك له موختاره‌كان پاره‌یان وه‌رگرتووه، قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت هه‌ر موختارێك ئه‌م كاره بكات، ده‌یده‌نه دادگا.
چەند رۆژێکە دەست بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی کارتی ئه‌لیكترۆنی به‌شه‌خۆراک لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە کراوە، هه‌ر سه‌رخێزانێك كارته‌كه وه‌ربگرێت، ده‌بێت لای موختاری گەڕەک مۆرێكی لێبدات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا هه‌ندێك له موختاره‌كان بڕی پێنج هەزار دیناریان لە هاوڵاتیان وەرگرتووه.
تەڵال دلێمی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی خۆراکی کەرکوک بۆ تۆڕی 964 پشتڕاستی کردەوە، “لای خۆمانەوە ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکمان کردووه، کە هیچ بڕەپارەیەک لە هاوڵاتیان لە بەرامبەر پێدانی فۆرمی وەرگرتنی کارتی خۆراک وه‌رنه‌گیریت، بەڵام بەشێک لە موختارەکان بڕی پێنج هەزار دیناریان به‌رامبه‌ر مۆركردنی فۆڕمه‌كه لە هاوڵاتیان وەرگرتووە”.
له لای خۆیه‌وه فەلاح یایچی، قایمقامی ناوه‌ندی کەرکوک بە تۆڕی 964 ی وت، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی بەشێک لە موختارەکان لە بەرامبەر مۆرکردنی ئەو فۆڕمە بڕی پێنج هەزاریان وەرگرتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ نوێنەری موختارەکان بڕیاریان دا، نابێت پارە لە هاوڵاتیان وه‌ربگرن”.
وتیشی، “هەر موختارێک ئەو کارە بکات دەدرێته دادگا” .
هاوڵاتیان دوای مۆركردنی فۆڕمه‌كانیان، ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ بریكاره‌كه و پاشان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی خۆراك ده‌كرێت و ده‌كرێته كارتی ئه‌لیكترۆنی، كه ئێستا هاوڵاتیانی چه‌ند شارێكی عێراق كارته‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا