یەکەم حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە هەولێر گیانی لەدەستدا
964+
فەرمان سادق
دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی بە پەتای تای خوێنبەربوون بڵاوبووەوە، ئەمڕۆ کەسەکە گیانی لەدەستدا.
دوێنێ سێشەممە 30.5.2023، کەسێک بەهۆی ئەوەی تووشی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر داخڵ کرا، ئەمڕۆ کەسەکە گیانی لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێر دوێنێ قسەی بۆ 964 کردبووە کە یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ولێر تۆماركرا.
سه‌رچاوه‌كه به 964ی وتبوو کە ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، پیشەی قه‌سابه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه و له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه نه‌خۆش كه‌وتووه.
وتیشی، پشكنینی نه‌خۆشه‌كه پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌نده.
هەر دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 31.5.2023، ئەو کەسە گیانی لەدەستدا.
تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی لەسەر مردنی ئەو کەسە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
964 پەیوەندی بە د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کرد بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.