لە عێراق خۆلبارین زیاد دەکات و لە کوردستانیش هیچ لە گۆڕێ نییە

964+

فەرمان سادق

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ روونادات جگە لە کەمێک بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەمەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی دەستەی کەشناسی عێراقی بێت ئەو خۆلبارین لە زیادبوون دایە و پلەکانی گەرماش لە بەرزبوونەوە دایە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ لە ماوەیەکى کورتخایەن کۆتاى دێت. ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ هەندێ ناوچە کەمێک بەرزدەبێتەوە.
خێراى با/ لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20)کم/ک.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8–10)کم دەبێت.

سبەی پێنجشەممە 1.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با/ لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-15)کم/ک هەندێک کات بۆ سەرووى 25 کم بەرزدەبێتەوە.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8–10)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى