بەرگری شارستانی: جگەرەکانتان فڕێمەدەن

جگەرە بەڵایەک بۆ گەنمی سەر جادەکان

964+

ئەحمەد مستەفا _ سلێمانی

تەنیا لە ماوەی چوار رۆژدا سێجار ئاگر لە ناحیەیەکی سلێمانی کەوتۆتەوە کە دووانیان لەسەر رێگا سەرەکییەکان بووە.

بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، دەبێت پێنج مەتر گەنم لە جادەوە دووربێت.

خەریکە جگەرە دەبێتە سەرتۆپی ھۆیەکانی سوتاندنی گەنمی جوتیاران، بەپێی یاسا دەبێت ھەر زەوی جووتیارێک پێنج مەتر لە رێگەی سەرەکی دووربێت، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانیش بە 964ـى وت “جگە لەوە دەبێت سیاجیس بکرێت”.

جارێک 200 دۆنم، دووەمجار 25 دۆنم و بۆ جارێ سێیەميش دوو دۆنم گەنم لە عەربەت سوتان، وتەبێژەکەی بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت “داوای ئێمە لە شۆفێران ئەوەیە، لەسەر رێگا سەرەکییەکان ئاگر نەکەنەوە و فلتەری جگەرەکانیان لە جامەوە فڕێ نەدەن”.

بەرگری شارستانی جگەرەی بەیەکێک لەگومانەکان داناوە و لەگەڵیشیدا بە وتەی وتەبێژەکەى “دەکرێ ئاگرەکان بەدەستی ئەنقەست یان گەرمبوونی شووشە و نایلۆن کرابێتنەوە”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن