نوێنه‌رى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گه‌شتیاری كه‌نداو له بێخاڵن.. وێنه: گهشوگوزارى سۆران
گرووپێكی گەشتیاری وڵاتانی كه‌نداو له هه‌رێمی كوردستانن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گرووپێكی گەریدەی گەشتیاریی وڵاتانی كه‌نداو، له هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌مڕۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆرانیان بەسەركردەوە.
گرووپه گه‌ریده‌كه بریتین له نوێنه‌رى كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى وڵاتانى عومان، سعوودیە، كوێت و بەحرێن.
فەیسەل سادق بەڕێوەبەری گشتىی گەشتوگوزاری سۆران، بە 964ـى راگەیاند “گرووپێكی گەریدەی گه‌شتیارى وڵاتانى عه‌ره‌بی، هاتوونه‌ته سنووره‌كه‌مان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، خواستێكى زۆر هەیە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداودا بکرێت.
روونیكرده‌وه، نوێنه‌رى گه‌شتیاری ئه‌و وڵاتانه پلانیان هەیە هەرێمی کوردستان لە رووی گەشتوگوزارەوە ببەنە ئاستێکی جیهانی و هەرێمی، وتیشی “ئێمه‌ش دەمانەوێت زۆرترین گەشتیاری وڵاتانی کەنداو بێنە هەرێمی کوردستانەوە”.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، ئەو کۆمپانیا گەشتیارییانەی وڵاتانى كه‌نداو، له پلانیاندایه له دواى سۆران، بۆهه‌مان مه‌به‌ست سەردانی شارەکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجەش بکەن.
مانگی رابردوو دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە وڵاتی ئیمارات، بەشداری لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی كرد و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتانی کەنداو كرا، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی گەشتیاریی ئەنجام بدەن.