بایەعییەکە

له‌م مانگه‌وه‌ برنجی تایلەندی و ئەمریكی دابه‌ش ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌م مانگه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك، دوو جۆر برنج دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كیان تایله‌ندیه‌ و ئەویتریشیان ئه‌مریكییە، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش ده‌ڵێت، دابه‌شكردنى ئه‌و دوو جۆر برنجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژى 28.5.2023 له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتیان بۆ مانگی ئایار كراوه ‌و هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش سێ کیلۆ برنجی پێدەدرێت.

به‌شه‌خۆراكى مانگى ئایار، له‌ هه‌رێمی كوردستان بریتییه‌ له‌ شەکر، زەیت، دۆشاوی ته‌ماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بۆ 964، پشتڕاستیكرده‌وه‌ برنجی جۆری تایلەندی و ئەمریكی له‌م مانگه‌وه‌ دابەش دەكرێت و بەردەوامیش ئەو جۆرە برنجە دێت.

وتیشی “ئەو برنجەی هاتووە لە پشكنینەكان دەرچووە و جۆرێكی باشە.”

پێشتریش لەمیا موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی بەبازاڕكردن لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاندبوو، 85 هەزار تەن لە برنجی تایلەندی و ئەمریكی له‌ رێگه‌ى دوو كەشتییه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ بەشەخۆراكی مانگانە دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت.