داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن

هاوڵاتیانی كفری و خوورماتو داوای رێگەی دووساید دەکەن

964+
هونه‌ر فارس – گه‌رمیان

به‌شێك له‌ هاوڵاتیان قه‌زه‌كانی كفری و خوورماتو، هاتوونه‌ته‌ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی قه‌زاكانیان و داوا ده‌كه‌ن حکومەتی عێراق رێگه‌ی سەرەکیی هەردوو قەزاکە بکاتە دووساید.

ئه‌وان پێیان وایه‌ رێگه‌كه‌ بۆ شۆفێران مه‌ترسیداره‌ و رووداوی هاتوچۆی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.