باج لەسەر شووتیی هاوردە دادەندرێت

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

باج لەسەر شووتیی هاوردە دادەندرێت و بڕیارەکە لە 1.6.2023دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکە هی وەزارەتی کشتوکاڵە و بۆ پاراستنی بەرهەمی شووتیی ناوخۆیە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە 964ی راگەیاند، پێشتر بڕیار بوو لە 15.5.2023 باج بخرێتە سەر بەرهەمی شووتی، بەڵام ئەوکاتە بەرهەمی ناوخۆ بە تەواوی بەردەست نەبوو، بۆیە 15 رۆژ دواخرا.

ساڵی رابردوو بەرهەمی شووتیی ناوخۆ زیاتر لە 100 هەزار تۆن بووە و بەهۆی لەباریی کەشوهەواوە پێشبینیی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ نزیکەی دووهێندە بێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا