سێ تۆمەتبار لەسەر کوشتنی 6 کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سێ تۆمەتبار لەکاتی تێپەڕبوونیان بە بازگەیەکی قەزای چەمچەماڵدا دەستگیرکران، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت لەسەر کوشتنی شەش کەس دەستگیرکراون.

سێ تۆمەتبارەکە بە رەگەز عەرەبن و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارەکان دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە بازگەی بانی مەقان دەستگیر کراون.

“تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، شەش کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون”، ئاسایشی سلێمانی وا دەڵێت.

دوو لە تۆمەتبارەکان دانیشتووی ناسریەن و دانەکەی دیکە خەڵکی بەسرەیە، هەموویان بەپێی مادەکانی  289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.