لە عێراق.. هەر کەسێک لە بازاڕ دۆلاری بە دەستەوە بێت دەگیردرێت

964+

فەرمان سادق

هەنگاوەکانی نەهێشتنی دۆلار و مامەڵە پێوەکردنی لە کاروباری رۆژانەی خەڵک لەلایەن بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق توندتر دەکرێت. وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک لە بازاڕ دۆلاری بەدەستەوە بگیردرێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29.5.2023 دەرچووە، بەڵام هێشتا دیاری نەکراوە کەی بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

خالید محنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی رێنماییەکانی حکومەت لەمەولا هەر کەسێک لە بازاڕ مامەڵە بە دروای بیانی بکات ئەوا دەستگیر دەکرێت.

دەشڵێت: بەپیی رێنماییەکان بێت لەم قۆناغەدا خەڵک هۆشیار دەکرێتەوە کە لەمەولا نابێت مامەڵە بە دروای بیانی بکرێت، دوای هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە ئەوا هەڵمەتی لێپرسینەوە دژ بەوانە دەگیردرێتەبەر کە پێیەوە پاپەند نابن.

زیاتر وتیشی “بەپێی یاسا، نابێت لە بازاڕ جگە لە دیناری عێراق، مامەڵە بە دراوی دیکە بکرێت”.