لە عێراق 552 فەرمانبەری دیکەی گرێبەست دەکرێنە فەرمی

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دامەزراندنی 552 فەرمانبەری دیکەی گرێبەستی راگەیاند.

ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی بڕیارە بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی ژمارەیان 552 فەرمانبەرە کە پشکی شێریان بەر پارێزگای بەغدا دەکەوێت.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە لە 23ـی ئەم مانگەشدا بڕیاردرا 1021 فەرمانبەری دیکەی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی کە 964 هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.

لەو 552 فەرمانبەرە گرێبەستە، 452 فەرمانبەریان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی گشتی بەغدایە، هەروەها 73ـیان فەرمانبەری بانکی کشتوکاڵین، 14ـیان فەرمانبەری فەرمانگەی تەندروستی دیوانیەیە، ئەوانی دیکەش هی چەند وەزارەتێکی دیکەن.

بڕیارەکە ئەمڕۆ دووشەممە 29.5.2023، بە واژۆی تەیف سامی محەمەد، وەزیری دارایی عێراق دەرکراوە.