دایە سەڵتەنە.. بە ناوبانگترین هۆرە چڕی خانەقین
964+
بەشی کوردی
دایە سەڵتەنە ژنێکی بە ناوبانگە لە خانەقین، 30 ساڵ زیاترە لە دیارترین ژنە هۆرە چڕەکانە و ئێستا تەمەنی هەڵکشاوە، بەڵام لەبەر خۆیەوە هەر وردە هۆرە دەچڕێت.
سەڵتەنەت خانم، لەسەردەمی رژێمی بەعس شەش کوڕی پێشمەرگە بوون، بۆیە چەندینجار دەستگیرکراوە و زۆربەی زیندانەکانی بەعسی بینیوە، بە لاواندنەوە دەڵێت ”چیایەک بووم ئاوا رووخام”.
ئێستا دایە سەڵتەنە، تەمەنی بووەتە 90 ساڵ و هێشتا لەبەر خۆیەوە هۆرە و لاواندنەوە دەڵێت، ئەم جۆرە لاواندنەوەیە پێیدەڵێن ”بنملی”.